کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژیمی ئێرانی وەدرۆ خستەوە

13:30 - 14 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی نەوتی عێراق لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاوی کردەەوە، عێراق دوور و نزیك پێوەندی بەو كەشتییە نەوتهەڵگرەوە نییە كە ئێران دەستی بە سەردا گرتووە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ، "عاسیم جیهاد: وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە كەنداو دەستی بە سەردا گیراوە، دوور و نزیك پێوەندی بە عێراقەوە نییە.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی عێراق باسی لەوەش کردووە عێراق هەرگیز بارە نەوتییەكانی بە كەشتییەكی ئاوا بچووك بۆ بازاڕەكانی دنیا نەناردووە، ئەوە لەكاتێكدایە سپای پاسداران ڕایگەیاندووە، كەشتی نەوتهەڵگری "حیتا" باری گازۆئیلی قاچاخی هەڵگرتووە و لە سنوورە ئاوییەكانی ئێران دەستی بەسەردا گیراوە.

بەرپرسانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران ئیدعا دەکەن ئەو کەشتییە هی عێراقە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو ئیدعایەی ڕەت کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی كەشتییەكی نەوتهەڵگری لە كەنداو لەلایەن سپای پاسدارانەوە پشتڕاست کردەوە کە ئەو كەشتییە ٧٠٠ هەزار لیتر گازۆئیلی قاچاخی هەڵگرتووە و هی عێراقە.