کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزنەبەردارێکی ئیلامی میداڵی زێڕی بە دەست هێنا

17:12 - 14 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزنەبەردارێکی کورد خەڵکی پارێزگای ئیلام میداڵی زێڕی کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی "فەجر"ی بە دەست هێنا.

وەزنەبەردارێکی خەڵکی شاری ئیلام لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ناوی "عەلی هاشمی" لە وەزنی ١٠٩ کیلۆیی و سەرجەم بە بەرزکردنەوەی ٤٠٤ کیلۆ لە سێ بەشی حەرەکەتی یەک زەربدا توانی میداڵی زێڕی بە دەست بێنێت.

ناوبراو لە بەشی حەرەکەتی دوو زەربدا، وەزنەکانی ٢١٥ و ٢٢٢ کیلۆیی بە سەرکەوتووانە هەڵگرت. بەڵام بە هۆی هەڵنەگرتنی وەزنەی ٢٣٢ کیلۆیی نەیتوانی هیچ مەقامێک لەو بەشەدا بەدەست بێنێت و لە کۆتاییدا بە تۆمارکردنی نێونجیی ٤٠٤ کیلۆ، میداڵی زێڕی لە بەشی گشتیی بە دەست هێنا.

ئەو کێبڕکێیانە بۆ هەڵبژاردنی بەشداربووان لە "ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ" بەڕێو چوون، کە لاوێکی خەلکی ئیلام توانی لە بەشەکانی یەک زەرب و گشتیدا میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات سەرەڕای سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێران و دابیننەکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە توانیویانە لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بە دەست بێنن.