کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: لە بەرجام و زیندووبوونەوەی ئەو ڕێککەوتنە ناڕازین

10:56 - 3 رەشەمه 2721

بەپێی ڕاپۆرتی "ڕۆیتێرز" ئیسرائیلییەکان کە هەم لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ی بەرجام ناڕازی بوون و هەروەها لە زیندووکردنەوەی بەرجام ناڕازین، گوشاریان بۆ دەوڵەتی "بایدن" هێناوە تاکوو نەچێتە ژێر باری ئەو ڕێککەوتنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی "ڕۆیتێرز"دا هاتووە کە "یائیر لاپید" وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆڕێکی جووەکانی ئامریکادا وتوویەتی: "ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە ڕێکەوتنی بەرجام ناڕازی بووین و بۆ ڕێکەوتنی ڤییەنیش کە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی بەرجام دەکرێت ناڕازیترین".

بە وتەی "لاپید"، ئیسرائیل بە دوای ڕێکارگەلێکی دیکەدایە تاکوو پێش بە ئێرانی ناوکی بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند: "ڕێژیمی ئێران بە دوای لابردنی سپای پاسدارانە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان و وەکوو ئیسرائیل داوا لە ئامریکا دەکەین ڕێگە نەدات ئەم کارە بکرێت".

هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی لەم دواییانەدا سەبارەت بە ئەگەرەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام زیادی کردووە، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئازادیی کردەوەیان بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەبێت و هەرکاتێک کە بە پێویستی بزانن دەیانکەنە ئامانج.