![](/content/upload/1/news/49827_w920.jpg)
"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری پێشنیاریی "ئیبراهیم ڕەئیسی" بۆ کاروباری دەرەوە لە دانیشتنی مەجلیسدا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە جەختی لەسەر بەهێزکردنی "بەرەی موقاومەت" کردووەتەوە.
ناوبراو وتوویەتی: ''بەهێزکردنی بەرەی موقاومەت لە بەرنامە کارییەکانی من دەبێت".
قسەکانی ناوبراو لەبارەی بەهێزکردنی "بەرەی موقاومەت" ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ڕەخنەی لێ گیراوە.
ڕێژیمی ئێران بەهۆی دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام ڕەخنەی لێ گیراوە و تەنانەت لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر.
لەو پێوەندییەدا بەشێکی زۆر لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و ڕێکخراوی سپا خراونەتە نێو لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.
پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی یەمەن، سووریە و چەندین وڵاتی دیکە بەردەوام ناڕەزایەتیی بەرپرسانی ئەمنییەتیی وڵاتانی عەرەبی لێ کەوتووەتەوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم بە دەستێوەردانەکان لەو وڵاتانەدا درێژە دەدات.
ڕێژیمی ئێران به تهنیا و ڕاستهوخۆ ههڕهشهیەکە بۆ سهر ناوچهكه و گهورهترین مهترسیش لەوە دایە له ڕێگهی چهكدارانی تێرۆریستی هەڕەشە لە ئەمنییەتی وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات.