کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی سەرماوەز 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری پێشووی دەرەوەی میسر: ئێران عێراقی وێران کرد

12:16 - 22 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی میسر و سەرۆکی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی "ئه‌لمانیتۆر" وتوویەتی، ئێران دەیهەوێت دەست بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا بگرێت.

"عه‌مرو مووسا"، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی میسر و بەرپرسی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی "ئه‌لمانیتۆر" باسی له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کردووە.

ناوبراو وتوویەتی، سه‌رده‌می فرۆشتنی چه‌ك و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، به‌سه‌ر چووه‌.

"مووسا" وتوویەتی، گه‌لانی ناوچه‌كه‌ چاكسازی و پێشكه‌وتن و ژیانیان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ پێنج ساڵی داهاتوو گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ڕوو بدات، به‌ جۆرێك کە ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتە نێوه‌ڕاسته‌ی ئێستا‌ بوونی هه‌یه‌، نایناسینه‌وه‌ و گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی تێدا دروست ده‌بێت.

ناوبراو وتوویەتی، ئه‌وه‌ی عێراقی وێران كرد، ئێرانییه‌كان بوون، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی پێش شەڕی یه‌كه‌می جیهانی، به‌غدا بخه‌نه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.

وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی میسر وتوویەتی، ئێران خه‌ونی دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌تیی سه‌فه‌وییه‌كانی هه‌یه‌ و له‌ لایەکی دیکەشەوە توركیەش به‌ هه‌مان شێوە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە، پێویسته‌ عێراقییه‌كان و ئه‌و وڵات و گه‌لانه‌ی له‌ دوای شەڕی یه‌كه‌می جیهانی له‌ده‌ست عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ڕزگاریان بوو، ژیرانه‌ كار بكه‌ن و هه‌رگیز ڕێ به‌ دووپاتبوونەوەی مێژوو نه‌ده‌ن.