کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری پێشووی نێوخۆی ئەفغانستان: تاڵبان دەیهەوێ خەلافەتی داعش لەو وڵاتە دابمەزرێنێت

11:38 - 31 گەلاوێژ 2721

"محەممەد عوومەر داوودزی"، وەزیری پێشووی نێوخۆی ئەفغانستان لە وتووێژیکدا بڵاوی کردووەتەوە واشنتۆن لەگەڵ گرووپی تاڵبان وتووێژی کردووە نەک دەوڵەتی ئەفغانستان، هەروەها جەختی کردووەتەوە کە تاڵبان دەیهەوێ نموونەیەک لە دەسەڵاتی داعش لەو وڵاتە دامەزرێنێت.

ناوبراو وتوویەتی ئەرتشی ئەفغانستان بەهۆی بێ متمانەیی بە سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تاڵەان شەڕیان نەکردووە.

"داوودزی" هەروەها گەندەڵیی بەربڵاو لە پێکهاتە و بنەمای ئەرتشی بە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی گرتنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵبان وەسف کردووە.

وەزیری پێشووی نێوخۆی ئەفغانستان باسی لەوە کردووە پێوەندیی نێوان ئەفغانستان و ئامریکا بەنیسبەت پێشوو  لاواز بووە.

گرووپی تاڵەبان ڕێکەوتی ٣٠ گەلاوێژ لە "کابۆل" کۆبوونەوەیەکی لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی "دەوڵەتێکی گشتگیر" لە ئەفغانستان بەڕێوە بردبوو.