
"حوجەتوڵڵا عەبدولمەلەکی" وەزیری کار و خۆشبژێویی ڕێژیمی ئێران، لە نامەیەکدا کە بۆ "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ئەو ڕێژیمەی ناردووە، بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە و ڕەئیسیش قەبووڵی کردووە.
هەروەها "عەبدولمەلەکی" لە توییتێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
ناوبراو لە ماوەی دەسەڵاتیدا کۆمەڵێک دروشمی بریقەداری بە خەڵک داوە کە هیچیانی جێبەجێ نەکردووە، لەوانەوە "دروستکردنی ماشینی لامبورگینیی ئێرانی، دامەزراندنی یەک ملیۆن پیشە، دامەزراندنی یەکەی بەرهەمهێنان بە یەک ملیۆن تمەن و چارەسەرکردن و دیتنەوەی ڕێکارێک بۆ دابەزینی نرخی دۆلار".