کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەڤدێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەنابەرانی وڵاتی نۆروێژ سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

10:59 - 7 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە سەردانی وەڤدێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەنابەران و کوچ و کۆچبەرانی  نۆروێژ لە حیزبی دێموکرات، ڕەوشی پەنابەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامانی حیزب لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئورووپایی، بەتایبەت لە وڵاتی نۆروێژدا، باسی لەسەر کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر، وەڤدێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەنابەران و کوچ و کۆچبەرانی وڵاتی نوروێژ بە سەرپەرستیی "ئارێ هۆڤدێناک"، بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ئەم وەڤدە، لە لایەن وەڤدێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرستیی ''محەممەد نەزیف قادری''، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبەوە، پێشوازییان لێکرا.

لەم  دیدارەدا، ڕەوشی پەنابەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئوروپایی، بەتایبەت لە وڵاتی نوروێژدا، باسی لێوە کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا، لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ و زیندانییانی سیاسی و... لە ئێران و کوردستاندا باس کرا.

هەروەها لەم دانیشتنەدا، هەر دوو لا لەسەر پێداگری و بەهێزترکردنی پێوەندییەکانیان بە مەبەستی خزمەت بە بواری مافەکانی مرۆڤ و کاروباری پەنابەریی سیاسی، پێداگرییان کردەوە.