کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی ئازادیی کوردستان ـ باکوور کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد

11:58 - 29 رەزبەر 2720

"پارتی ئازادیی کوردستان ـ باکوور" لە ئانکارا کۆنگرەی دووەمی خۆی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی بەڕێوە برد.

سەرەتای ئەوە کۆنگرەیە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

لەو کۆنگرەیەدا باس لە دۆخی کورد لە کوردستانی باکوور و بەشەکانی دیکەی کوردستان کراوە و پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای کورد کراوە.

لەو کۆنگرەیەدا "مستەفا ئوزچەلیک" وەک سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرایەوه.

پارتی ئازادیی کوردستان ـ باکوور ساڵی ٢٠١٤ لە ئامەد دامەزراوە. بەپێی یاسای تورکیە هەر پارتێکی سیاسی دەبێ کۆنگرەی خۆی لە ئانکارا بەڕێوە ببات.