داوی دەرگیریی تیمێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان سەرەخۆشیان لە حیزبی دێموکرات کرد.
ناورۆکی ئەم پەیامانە بەم چەشنەیە:
ئەگەر چەک هەڵگرتن بۆ بەریگرکردن لە خاکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانی بێت، ئەو شەهیدبوونە لەو ڕێگایەدا نەمری و سەربەرزییە.
لەو پەیامانەدا هاتووە ئێمە هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەردەبڕین.
لە بەشێکی ئەو پەیامانەدا هاتووە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە پەیامانەدا جەخت کراوەتەوە خۆمان بە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان ئەنوەر نەسیریی چیانە ناسراو بە سمکۆ مەحمەڵ و سۆهراب خەدیری پوور ناسراو بە شاخەوان دەردەبڕین.