بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ــەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان" پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ بەڕێز: ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ب/ بروسکەی پیرۆزبایی
لەگەڵ سڵاو و ڕێزێکی شۆڕشگێڕانە
بەبۆنەی ٧٥ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی و هەموو ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران وەک یەکەمین حیزبی سیاسی کە ٧٥ ساڵ پێش ئیستا پێی نایە ناو گۆڕەپانی خەباتی ڕزگاریخواز و نەتەوەیی و لەپێناو گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان مێژوویەکی پڕلە سەروەریی لە مێژووی خەباتی سیاسی خۆیدا تۆماری کردووە و لەو ماوەیەشدا بە دەیان ڕۆڵەی گەلەکەمان بۆ پاراستی سەروەری و پاراستنی گەلە و خاک و نیشتمان گیانی پاکیان کردووەتە قوربانی.
لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسساز داین پێویستە گلەیی و گازەندەکای و ناکۆکییەکان وەلا بنێین بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە بێینە مەیدانەوە کە زیاترلە هەموو کات گەلەکەمان پێویستیی بە یەکڕێزی و یەکدەنگی هەیە هیوادارین هەموو لایەنەکان بە هەستی بەرپرسیاریەتی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی کار بۆ گەیشتنی بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەین کە ویستی گەلەکەمانە و ٢٥ی گەلاوێژ جێژنی یەکگرتووی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران و ڕەمزی سەرکەوتمانە بێت.
جارێکی دیکەش بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بە بۆنەی ٧٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ئاراستەی ڕێبەرایەتی و پێشمەرگە و هەموو ئەندامان ول ایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەکەین.
پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
چوارشەممه ١٥ی گەلاوێژ ٢٧٢٠