کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی چەپی کوردستان-سوریە پەیامی هاوخەمی ڕوو لە حیزبی دێموکرات بڵاوکردەوە

12:53 - 20 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: پارتی چەپی کوردستان-سوریە لە بەیاننامەیەکدا هێرشی سپای پاسدارانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات مەحکوم کرد.

ڕۆژی ١٨ی خەرمانان پاری چەپی کوردستان- سوریە  بەیاننامەیەکی بەبۆنەی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  دەربڕی.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەدا سەرەڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی سپای پاسداران  ئەم کردەوەیان بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە پێناسەکرد و خۆیان بە بەشداری ئەم کۆستە زانیوە و ڕایانگەیاند: "نیگەرانی خۆمان بەرانبەر بەم کردەوەی سپای پاسداران بۆ بۆردوومانکردنی بارەگاکانتان دەردەبڕین وئەم کردەوە و لە سێدارەدانی سیاسییانی کورد لە زیندانەکانی ئەم ڕێژیمەدا و دەستتێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە مەحکووم دەکەین.