کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانتارانی پارلمانی سوئید لەبارەی دۆخی "حەیدەر قوربانی" نامەیان بۆ سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران نارد

12:00 - 4 خەزەڵوەر 2720

گرووپی پارلمانتارانی پارلمانی سوئید بۆ مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا بۆ "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران نیگەرانیی خۆیان بۆ دۆخی زیندانیی سیاسیی کورد "حەیدەر قوربانی" دەربڕی و داوایان کردووە "حەیدەر قوربانی"بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێت.

دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:

گرووپی پارلمانتارانی پارلمانی سوئید بۆ مافی مرۆڤ

بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی!

ئێمە گرووپێک لە پارلمانتارانی پارلمانی وڵاتی سوئید کە ئەم نامەیە بۆ جەنابت دەنووسین و واژۆی دەکەین، پێتان ڕادەگەیەنین و نیگەرانیی خۆمان لەسەر کوردێکی کوردستانی ئێران کە لە بەندیخانەدایە واتە "حەیدەر قوربانی" دەردەبڕین.

ناوبراو مەترسیی ئێعدامی لەسەرە بە سزای ئەوەیکە لەگەڵ ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕی دژی دەوڵەت بووە. تاوان و دانپێدانانەکەی ناوبراو بە زۆری لەسەر بنەمای ئەشکەنجە و لێدان بووە. دەسەڵاتداران دەبێ سزاکەی دادپەروەرانە و دووبارە سەرلەنوێ دادگاییکردنی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پێ ببەخشنەوە.

سەرەڕای پێشێلکارییەکی جیددیی دادپەروەری و دادگاییکردنی دادگا کە پشتڕستی کردووەتەوە کە ناوبراو هەرگیز چەکدار نەبووە. حەیدەر قوربانی کوردێکی کوردستانی ئێرانە کە لە چاوەڕوانیی ئێعدامدایە لە بەندیخانەی شاری سنە و مەترسیی ئێعدامی لەسەردایە.

دادگاییکردنی حەیدەر قوربانی بە شێوەیەکی زۆر خراپ و نادادپەرەورانە بووە. دادگای شۆڕش لە شاری سنە حەیدەر قوربانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە چەکی دژی دەوڵەت بەکار بردووە، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکردووە بە تۆمەتی ئەوەیکە سێ کەسی بەسیجی لە مانگی سێپتامبر و ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٦ کوشتووە کە ناوبراو هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە حیزبێکی دژبەر و نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

 لە حوکمەکەدا، دادگا دانی بەوەدا ناوە کە قوربانی هەرگیز چەکدار نەبووە. بەڵکوو پشتی بە قسەکانی ئەشکەنجەکەی بەستبوو کە دانی بەوەدا نا کە پشتگیریی لە بکوژیی کوشتنەکە کردووە.

سەرەڕای ئەوەش سزای ئەوەیکە ناوبراو بکوژەکانی بۆ جێگای کوشتنەکە بردووە و لەوێش دووری خستوونەتەوە.

قوربانی وتی کە لێکۆڵەرەکان بە مشت و لەقە لێیان داوە، نەیانهێشتووە بخەوێت، بە زۆر لەسەر زەوی ڕایانکشاوە و بەسەر سینگیدا ڕۆیشتوون کە هەستی بە خنکاندن کردووە.

ناوبراو لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا لە دادوەر بێبەش کراوە. لە هەمان کاتدا پارێزەرەکەشی ڕێگەی پێنەدراوە کە بچێتە ناو هۆڵی دادگا و بە دۆسیەکەیدا بچێتەوە.

ئێمە کە گرووپێک لە پارلمانتارانی پارلمانی سوئید ئەم نامەمان واژۆ کردووە، داواتان لێ دەکەین دەست وەردەنە کەیسی حەیدەر قوربانی کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سپاندووە.

فەرمان بکەن بۆ دووبارە دادگاییکردنی دادپەروەرانە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ سزای لەسێدارە بەرن. هەر جۆرێک بێت، تکایە لەوە دڵنیا بن کە تۆمەتی زۆرەملێ و ئەشکەنجە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بەکار نەیەت و هەروەها دڵنیا بن لەوەیکە گومان لە لێکۆڵەران نەکرێت کە لە کاتی دادگاییکردندا دادپەروەرانە دادگاییکردنەکە بەڕێوە بچێت.

لە کۆتایشدا داوا دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دڵنیابوون لە دانپێنانێک کە لەژێر ئەشکەنجەدا بەدەست هاتووە یان خەراپ چارەسەرکردنی بەبێ بوونی پارێزەر وەک بەڵگە لە دادگادا بەکار ناهێنرێت.

ئێمە چاوەڕوانی وڵامین

گرووپی پارلمانتاران بۆ مافی مرۆڤ

 بەرپرسی گرووپ، "ئوولە تۆرێل" پارلمانتاری سوئیدی