کوردستان میدیا: پارلمانی عێراق دژى باڵوێزى توركیه و ئێران له‌و وڵاتەیه و داوا له داواكاری گشتى ده‌كات سنوورێک بۆ باڵوێزى ئەو وڵاتانه دابنێت كه له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى "بغداد الیوم" بڵاوی کردووەتەوە، "عه‌دنان ئه‌سه‌دى" سه‌رۆكى كاتیی لێژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له عێراق له په‌یامێكدا داوای له داوكارى گشتى کردووە سنوورێک بۆ جوڵه‌ى باڵوێزى وڵاتان بە تایبەت ئێران و تورکیە دابنێت.
ناوبراو لە په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى له وڵاتى ئێمه ڕوو ده‌دات شتێكى نامۆیه و له‌گه‌ڵ ته‌واوى وڵاتانى جیهان و پێوه‌ره دیپلۆماسییه‌كان جیاوازى هه‌یه".
ئەسەدی ئاماژه بۆ ناوه‌ڕۆكى كێشه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "باڵوێزه‌كان له جیهان به شێوه‌یه‌كى زۆر تێكه‌ڵ به خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته نابن كه تێیدان، كه‌چى له عێراقدا ده‌بینین باڵوێز و فه‌رمانبه‌رى باڵوێزخانه بیانى و عه‌ره‌بییەکان له لایه‌ن سه‌رۆكى قه‌واره سیاسییه‌كان و شێخى هۆزه‌كان داوه‌ت و بانگهێشت ده‌كرێن".
ئه‌م پارلمانتاره بە ئاشکرایی باس له "فاتح یهلدزى" باڵوێزى توركیه و "ئیره‌ج مه‌سجدى" باڵوێزی ڕێژیمی ئێران ده‌كات و هۆشداریی داوە كه ئه‌م دوو باڵوێزه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و سه‌ردانى پارێزگاكانى عێراقیان كردووه و دواتر داوه‌ت و دیداریان له‌گه‌ڵ شێخى هۆزه‌كان و سه‌رۆك حیزبه‌كان ئه‌نجام داوه.
ئەم داواکارییە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە بەوتەی کارناسانی کاروباری ئێران و سیاسییە ڕۆژئاواییەکان تاران ڕۆڵی خراپ لە جیهاندا دەگێڕێت، بەتایبەت لە پرسەکانی وەک پشتگیری و یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستان، چالاکییە تێکدەرانە و ئاژاوەگێرانەکانیان لە ناوچە، پرۆژەی گوماناوی مووشەکە بالستیکییەکان، دەستێوەردان لە وڵاتانی وەک عێراق، سووریە و یەمەن و ... هتد.