![](/weney-mallperr/12518.jpg)
كوردستان میدیا: پارله‌مانی ناوچه‌یی كاتالۆنیا كه لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له ئێسپانیایه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ی هه‌تاوی، گه‌ڵاڵه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كاتالۆنیای له ئێسپانیا و پێكهێنانی كۆماری سه‌ربه‌خۆی كاتالۆنیای به ٧١ ده‌نگ له كۆی ١٣٥ ده‌نگی نوێنه‌رانی ئه‌م پارله‌مانه په‌سه‌ند كرد. حیزبه لایه‌نگره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا، له مانگی سێپتامبری ڕابردوودا، بۆ یه‌كه‌مجار توانیان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پارله‌مانی ناوچه‌یی كاتالۆنیا به‌ده‌ست بێنن.
به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی جیابوونه‌ی كاتالۆنیا له ئێسپانیا كه به په‌سه‌ندی پارله‌مانی ناوچه‌یی كاتالۆنیا گه‌یشتووه، بڕیاره له ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا سیستمه‌می ته‌ناهی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كی جیاواز و خزێنه‌داری جیاواز پێك بێت تا به‌م شێوه‌یه هه‌لومه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی كاتالۆنیا تا ساڵی ٢٠١٧ هه‌موار بكرێ.
هاوپه‌یمانیی جیاییخوازی كاتالۆنیا پێكه‌وه بۆ به‌ڵێ و حیزبی چه‌پی توندڕه‌وی ی‌و پی سی كه به یه‌كه‌وه ٧٢ كورسییان له كۆی ١٣٥ كورسی پارله‌مانی كاتالۆنیا له‌ده‌ستدایه، پاڵپشتییان له گه‌ڵاڵه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كاتالۆنیا له ئێسپانیا كردووه.
حیزبی پوودێمووس، خوازیاری مانه‌وه‌ی كاتالۆنیا له‌نێو جوگرافیای ئێسپانیایه. ئه‌م حیزبه له هه‌مان كاتدا پاڵپشتیی ده‌كات له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپڕسی له‌م بواره‌دا له كاتالۆنیا.
حیزبی چه‌پی توندڕه‌وی ی‌و پی سی ڕایگه‌یاندووه، گه‌ڵاڵه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كاتالۆنیا له ئێسپانیا، نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا و جیابوونه‌وه له ئێسپانیا ده‌خاته‌ڕوو.
پێش له‌مه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێسپانیا ڕایگه‌یاندبوو له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌دا، به‌په‌له ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕاده‌ستی دادگا ده‌كات و ده‌سبه‌جێ هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه.
گه‌ڵاڵه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كاتالۆنیا له ئێسپانیا پاش چه‌ندین ساڵ هه‌وڵ و ململانێێ نێوان كاربه‌ده‌ستانی كاتالۆنیا و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێسپانیا به په‌سه‌ند گه‌یشتووه.