کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلەمانی فەڕانسە بە درێژەپێدانی هێرش بۆسەر گرووپی داعش دەنگی ئەرێنی دا

15:55 - 24 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: دوای هێرشی توندئاژۆکان بۆسەر بنکەی گوڤاری سارلی ئەبدو لە پاریس، پارلەمانی فەڕانسە بە درێژەپێدانی هێرش بەدژی گرووپی داعش دەنگی ئەرێنی دا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، ئەم بڕیارە بە دنگی ئەرینیی ٤٨٨ نوێنەری پارلەمانی فەڕانسە و ١٣ دەنگی بێ‌لایەن چەپە رادیکاڵەکان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، پەسند کرا.

مانوێل فاڵس سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە، هەر لەم پەیوەندییەدا رایگەیاندووە کە ئەم ئەرکە کۆتایی پێنەهاتووە و ئەمە شەڕێکی دژی تیرۆریزمە کە لەگەڵی بەرەوڕوو بووینەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە برۆنۆ ئورۆ رێبەری نوێنەرانی سوسیالیست (زۆرینە) کە فراکسیۆنەکانی دیکەش لە هەڵوێستی ئەو پاڵپشتیی خۆیان دەربریوە؛ رایگەیاند شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم لە وڵاتی ئێمە پێویستی بە شەڕ لەگەڵ تیرۆریزمە لەو شوێنانەی بوونیان هەبێت.

چەند رۆژ پێشتریش وڵاتی ئاڵمان بۆ درێژە پێدانی هێرش بە دژی گرووپی داعش و بارهێنان و هاریکاریی هێزی پێشمەرگەی کورد پشتیوانیی خۆی دەربڕی.