پارێزگاری سنە دانی بەوەدا ناوە لە درێژەی ڕەوتی ئێستای کاروبار و خزمەتگوزارییەکانەوە هیوایەک بە گۆڕانکاری لەو پارێزگایەدا نییە.
"بەهمەن مورادنیا" پارێزگاری ڕێژیم لە سنە وتوویەتی: "بە درێژەکێشانی ڕەوتی ئێستا هیوایەک بە گۆڕانکاری لەو پارێزگادا نییە".
ناوبراو بە باسکردن لەسەر ئەوەیکە درێژەکێشانی ڕەوتی ئێستا پێش بە دەسکەوتی هیوابەخش لە بواری کار و بەرهەمهێنانی هەلی کاردا دەگرێت دانی بەوەدا ناوە: "بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی ڕاپەڕاندن، بانکەکان و فەرماندارەکان، دەبێ ڕەوتێکی نوێ بۆ خزمەتگوزاری بە خەڵک بگرنە بەر".
ناوبراو هەروەها وتوویەتی پارێزگای سنە کەمتر لە یەک لەسەدی سەرچاوە بانکییەکانی وڵاتی هەیە و "بەم ڕیژەیە لە سەرچاوەکانەوە نابێ چاوەڕوانی چارەسەربوونی بیکاری بین".
"خالد جەعفەری" جێگری هاوئاهەنگیی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگای بە ئاماژەدان بەوەی کە نرخی بێکاریی پارێزگای سنە ٣ لەسەد لە نێونجیی ئێران لە سەرەوەترە ڕایگەیاندووە: "بەپێی دوایین زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ئیستادا نرخی بیکاری لە پارێزگای سنەدا ١١.٤ لەسەدە هەر بۆیە چاوەڕوانیمان هەیە دەزگاکانی ڕاپەڕاندن و بانکەکان، سەرنجێکی تایبەت بە پشتگیری لە لاوان بدەن و ئاسانکارییان بۆ بکەن".