کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کوردستان بەردەوام پلەداری نرخی بێکارین

18:54 - 12 بانەمەڕ 2721

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، نرخی بێکاری لە ١٠.٦ لەسەدەوە لە ساڵی ٩٨دا گەیشتووەتە ٩.٦ لەسەد لە زستانی ساڵی ٩٩دا.

نرخی بێکاری لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠.٦ لەسەد بووە کە لە زستانی ساڵی ٩٩دا بەنیسبەت زستانی ساڵی ٩٨ بە دابەزینی ٠.٩ لەسەدی گەیشتووەتە ٩.٧ لەسەد، بەواتایەکی دیکە نزیکەی ١٠ لەسەدی خوازیارانی پیشە نەیانتوانیوە ببنە خاوەن پیشە.

زۆرترین نرخی بێکاری وەک هەمیشە لە پارێزگای "سنە"دایە بە ڕێژەی ١٨.٨ لەسەد و لە پلەی دووهەم و سێیەمیشدا بە ڕیز پارێزگاکانی دیکەی کوردستان وەک وەکوو کرماشان و ورمێ جێ دەگرن.

جیاوازیی نرخی بێکاری لەنێوان پارێزگاکانی سنە و کرماشان لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە لە ئاستێکی سەرەوەدا مەزەندە کراوە بەشێوەیەک کە بەپێی ئەو ئامارانە نرخی بێکاریی پارێزگا سنوورییەکان زۆر زیاترە.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەوڵی ئەوە بووە کە پارێزگاکانی کوردستاندا لە بێکاری و هەژاریدا بهێڵێتەوە تا توانای گەشە و سەرهەڵدانیان نەبێت.