کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای سنە لەگەڵ وشکەساڵی بەرەوڕوویە

13:16 - 4 بانەمەڕ 2721

"ئارەش ئاریانژاد" بەڕێوەبەری شیرکەتی ئاوی پارێزگای "سنە" وتوویەتی، نێونجیی بارینەکان لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا تەنیا ١٥ میلی میتر بووە کە لە ماوی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ کەمترین ڕێژەی بارینی هەبووە.

ئەمساڵ ڕێژەی بارینەکان لە مانگی خاکەلێوەدا بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٨٣ لەسەد بووە کە بەنیسبەت نێونجیی ماوەی وێکچووی ساڵانی ڕابردوودا ٨٠ لەسەد کەمی کردووە.

لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا هەتا ئێستا تەنیا ٢٨٧ میلی میتر باران باریوە کە بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٢٨ لەسەد و بەنیسبەت نێونجیی هاوشێوەی درێژخایەن ٢٤ لەسەد کەمتر باریوە.

سەرەڕای ڕێکخراوە جیهانییەکان، کارناسانی ژینگەیی نێوخۆی ئێران و هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم بە بەردەوامی هۆشداری دەدەن کە قەیرانی ئاو لە ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.