کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای "سنە" گرانترین پارێزگای ئێرانە

12:14 - 14 خەزەڵوەر 2720

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران پارێزگای "سنە" لە بواری خۆراک و دۆخانیاتەوە لە ئاستی ئێراندا گرانترین پارێزگا دێتە ئەژمار.

لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا ڕێژەی گرانیی پارێزگای "سنە" بەنیسبەت ئاستی نێونجی ئێران ٢.١ لەسەد بووە و خۆراک و دۆخانیات، زۆرترین چوونەسەرەوەی نرخیان بەخۆوە بینیوە.

ئەو گرانییە لە بازاڕەکانی کوردستان لە کاتێکدایە کە پارێزگای "سنە" یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانە.

شارەکانی پارێزگای "سنە" سەرەڕای بێکاری، هەژاری، نەبوونی کەلوپەلە پێویستییەکانی ڕۆژانە و سەفی دوورودرێژی کاڵاکان، دەبێ لە ئاستی ئێراندا گرانترین نرخەکان ئەزموون بکەن و ئەو ڕەوتە هەروا درێژەی هەیە.