کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگای "لوڕستان" لەگەڵ کەمیی کەلوپەلی پزیشکی بەرەوڕوویه

11:53 - 24 رێبەندان 2720

کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی لە کوردستان و ئێراندا بەردەوام کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە و خەڵک بۆ چارەسەری پزیشکی ناچارن سەردانی نەخۆشخانەی شارەکانی دیکە بکەن.

لە پارێزگای "لوڕستان" بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی هاووڵاتییان تووشی کێشە بوونە و ڕایانگەیاندووە بەشی تەندروستی لەو پارێزگایەدا گرینگیی پێ نادرێت.

نەخۆشخانەی "نیایش" لە "خوڕەم ئاباد" بڕیار بووە لە ماوەی دوو ساڵدا لەلایەن قەرارگای "خاتەمولئەنبیا" کە سەر بە سپای پاسدارانە دروست بکرێت بەڵام ئەو نەخۆشخانەیە دروست نەکراوە و  بڕیارە گرێبەستەکە هەڵوەشێتەوە.

کەمیی پزیشکی پسپۆر و شارەزا لە پارێزگاکانی کوردستانیش کێشە و ئاستەنگی بۆ نەخۆشەکان دروست کردووە و هەتا ئێستا کاربەدەستانی رێژیمی ئێران هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵنەگرتووە.
کەمیی دەوا و دەرمانیش لە بەشی دەرمان و تەندروستی، گرفتێکی دیکەی بەردەم هاووڵاتییان و دانیشتوانی کوردستانە.