"عەلی ڕەزایی" پارێزگاری کرماشان، بێکاری وەک سەرەکیترین کێشەی پارێزگای کرماشان وەسف کردووە و وتوویەتی، ئەو پارێزگایە ڕێکۆردی کۆچی لاوانی بۆ دەرەوەی وڵات لە ئێراندا هەیە.
"ڕەزایی" وتوویەتی، پرۆژەی ڕێگای ئاسنینی پارێزگا پشتگوێ خراوە و ناوچەی سنووریی "قەسری شیرین" و گەڵاڵەنیوەکار و گەشتیارییەکان لە داخوازیی سەرەکیی هاووڵاتییان دێتە ئەژمار و پێویستە هەوڵی وەگەڕخرانەوەیان بۆ بدرێت.
پارێزگای کرماشان لە بواری پێوەری چارەڕەشی پەلی دووەمی لە ئێراندا هەیە و نۆ پلە لە نێونجیی ئێران لە سەرووترە.
سەرانەی داهاتی پارێزگا ٢٤ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار تمەنە و ئەو ڕێژەیە پازدە ملیۆن تمەن لە نێونجیی ئێران کەمترە.