کوردستان میدیا: پاش بڵاوکرانەوەی \'\'گرتەی ڤیدیۆیی فەریناز خوسرەوانی\'\'، داواگری ئەو بنەماڵە رایگەیاندووە؛ بڵاوکرانەوەی ئەو کۆمەڵە فیلمە بێحورمەتی بە ئابڕووی ئەو کچە کوردەیە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی لەهەمبەر بڵاوکرانەوەی کۆمەڵێک ڤیدیۆ کە درابوونە پاڵ ناوبراو، سکاڵایان تۆمار کردووە و ناڕاحەتیی خۆیان لەو بابەتە راگەیاندووە.
بە وتەی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد، کوڕی خاوەنی \'\'هۆتێل تارای\'\' نزیک بە یەک هەزار و ٥٠٠ سیدی لە هاتوچۆکانی فەریناز خوسرەوانی پێش مردنی لەو هۆتێلەدا بە مەبەستی روونکردنەوەی بیروڕای گشتیی خەڵکی مەهاباد بڵاو کردبووە.
بنەماڵەی فەریناز سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە فیدیۆیانە سکاڵایان دژی دادستانی مەهاباد تۆمار کردووە و ئەو کردەوەیان بە بێڕێزی لە قەڵەم داوە.
بڵاوبوونەوەی فیدیۆکانی هۆتێل تارا لە کاتێک دایە کە ئەندامێكی بنەماڵەی کارگێڕ و خاوەنی هۆتێلەکە رایگەیاندووە: هاردی کامپیۆتێری ئەو هۆتێلە لەلایەن ناڕازییانەوە دزراوە و گرتە ڤیدیۆیییەکان لە رێگەی بلووتووسەوە لەنێو هاووڵاتییانی شاری مەهابادا بڵاو کراوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێک دایە کە شایەتحاڵانی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد رایانگەیاندبوو: هیچ هەوڵێک لەمەڕ دزینی کەلوپەلەکانی نێو هۆتێل تارای مەهاباد لەلایەن ناڕازییانەوە نەدراوە و لە شوێنی ناڕەزایەتییەکاندا وەها دەرفەتێک نەرەخساوە.
بەرپرسانی قەزایی و ئەمنییەتیی رێژیمی ئێران رایانگەیاندووە، تاوانباری رووداوی هۆتێل تارا دەستبەسەر و لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
ئەو وتەی بەرپرسانی رێژیم لە حاڵێکدایە کە ئاکامی پەروەندەی مەرگی فەریناز خۆسرەوانی بۆ کەس روون نەبووەتەوە و هاووڵاتییان وتە و لێدوانی بەرپرسانی رێژیم سەبارەت بە مەرگی فەریناز خۆسرەوانی بە درۆ لە قەڵەم دەدەن.