هێندێک لە قوتابخانەکانی شاری سنە داوای بڕە پارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییەکان لە کاتی ناونووس کردنی قوتابییان دەکەن کە ئەم جۆرە داواکارییە شێوەی زۆرەملی بە خۆی گرتووە.
هەواڵدەریی "فارس نزیک لە سپای پاسداران، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو (٩٨) قوتابخانەکانی شاری سنە، بڕی ٣٠٠ هەزارتمەن پارەیان لە هەرقوتابییەک وەرگرتووە بۆ ناونووس کردنیان، بەڵام بە هۆی هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا قوتابخانەکان کە لە نیوەی ساڵدا، داخراون دەبێت بۆ ساڵی ٩٩، قوتابخانەکان داوای هیچ برە پارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییان نکەن.
ئەو هەواڵدەرییە حکوومەتییە هەروەها لە زاری باوکی یەک لە قوتابیاییەکان بڵاوی کردووەتەوە کە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە، ناچارە ئەو بڕە پارەیەیە کە قوتابخانە داوای دەکات، بە قەرز وەربگرێت.
ئەم کارەی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی بنەماڵەی قوتابیانی لێکەوتوتەوە.
گوشاری ڕیژیم بۆ سەر بنەماڵەی قوتابیان لە حاڵێکدایە کە بە پێی ماددەی ٣٠ یاسای بنەڕەتی ڕێژیم، دابینکردنی هەموو کەرەستە و پێداویستییەکانی خوێندنی قوتابیان تا قۆناغی ناوەندیی لە ئەستۆی خودی ڕێژیمە.