کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی ڕێژیم لە "یەمەن" کوژرا

12:41 - 30 گەلاوێژ 2721

"مۆعەممەر ئەلڕیانی" وەزیری تەبلیغاتی "یەمەن" ڕایگەیاندووە "حەیدەر سیرجان" یەکێک لە دەرەجەدارەکانی سپای ڕێژیم لەگەڵ دوو جێگیری و ژمارەیەک پاسدار و میلیشیاکانی "حووسی" لە هێرشی هەوایی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە بەرەی "سراوح" لە پارێزگای "مەئریب" کوژراون.

پاسدار "حەیدەر سیرجان" ئەرکی ڕاهێنانی هێزەکانی "حووسی" لە ئەستۆ بووە.

"ئەلڕیانی" وتوویەتی "سیرجان" هەتا ١٥ی جۆزرەدان لە بەرەی کەنارئاوی ڕۆژاوا بووە و لە ١٧ی جۆزەرداندا بەجێگای "مستەفا ئەلغڕاوی" یەکێک لە دەرەجەدارەکانی حیزبوڵڵا کە کوژرابوو کار دەکات.