![](/content/upload/1/news/53874_w920.jpg)
"شا عەبدوڵڵا" پاشای "ئۆردۆن"، لە وتووێژێک لەگەڵ "دامەزراوەی هووری زانکۆی ئاکسفۆرد" لە وڵامی پرسیاری پەیوەندیدار بە ڕێژیمی ئێران لە ناوچکەدا وتوویەتی: "ئێران و ملیشیاکانی بە دوای ئەوەوەن کە لە کاتی ڕۆیشتنی هێزەکانی ڕووسیە لە باشووری سووریە جێگەیان بگرنەوە کە ئەو بابەتە کێشە لە سنوورەکانی وڵاتەکەمان دەنێتەوە".
"مەلەک عەبدوڵڵا" هەروەها وتوویەتی: "ئۆردۆن داوای ئەوە دەکات کە هەموو وڵاتانی ناوچە لە پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێدا ڕۆڵیان هەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئۆردۆن لەگەڵ مەلملانێی ئەمنییەتی بەرەوڕووە کە ئەویش هێزەکانی ئێران و ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە سنوورەکانی ئێمەن".
پاشای "ئۆردۆن" سەبارەت بەو هەوڵە تێکدەرانەی کە لە سنوورەکانی ئۆردۆن بە شێوەی بەردەوام ڕوو دەدەن نیگەرانیی دەربڕیوە و وتوویەتی: "ئێمە دەزانین کێ لە پشت ئەو هێرشانەوەن. هیوادارم وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و ئامریکا، بە یەکگرتوویی خۆیان پێش بە دەستێوەردانەکانی ئێران بگرن چونکە دەستێوەردانەکانی ئەو وڵاتە بە مانای تێکدانی زیاتری ناوچەکەیە".