کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشکەوتی ئاوی ژێرزەویی پارێزگای کرماشان میلیاردێک و ٣٤ ملیۆن میتری سێجا کەمی کردووە

12:39 - 27 خەزەڵوەر 2721

"عەلی مورادی" جێگری پاراستن و وەبەرهێنانی ئاوی کرماشان وتوویەتی، پاشکەوتی ئاوی ژێرزەویی پارێزگای کرماشان لە ئێستادا میلیاردێک و ٣٤ ملیۆن میتری سێجا کەمی کردووە.

ناوبراو وتوویەتی، پارێزگای کرماشان ساڵی ڕابردوو کەمترین ڕێژەی بارینی هەبووە، هەروەها کەڵکوەرگرتنی لەڕادەبەدەر لە چاڵاوەکان، لە هۆکاری سەرەکیی کەمبوونی پاشکەوتی ئاوی ژێرزەوی لەو پارێزگایەیە.

لە ئێستادا ناوچەکانی "کرماشان، ماهیدەشت، ڕوانسەر، سەنجابی، کەنگاوەر و حەسەنئابادـ شیان" بە شێوەیەکی قەیراناوی کەمیی ئاویان هەیە.

"مورادی" زیادی کردووە: "بۆ مکانیزەکردنی هێکتارێک زەوی بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی دروست و گونجاو لە ئاو، دە هەتا چل ملیۆن تمەن پارە پێویستە".