کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاکستان: لە ئەگەری شەڕی تاران و ڕیاز کارەسات ڕوو دەدات

17:34 - 10 خەزەڵوەر 2720

سەرۆک وەزیری پاکستان ڕایگەیاند ئەگەر تاران لەگەڵ "ڕیاز" شەڕ بکات کارەسات ڕوو دەدات و ماڵوێرانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت وڵاتە هەژارەکان دەگرێتەوە و نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکشێت.

"عومران خان" سەرۆک وەزیری پاکستان لە وتووێژ لەگەڵ بلاڤۆکی "ئیشپیگل" ڕایگەیاندووە سەرەڕای ئەوەیکە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نێوبژیوانی لە نێوان ڕێژیمی ئێران و عەرەبستان کراوە بۆ ئەوەی کاربەدەستانی هەر دوو وڵات بێنێتە سەر مێزی وتووێژ بەڵام ئەم دوو وڵاتە ملیان بەو داوایە نەداوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە ئێمە زۆر هەوڵمانداوە شەڕی نیابەتیی ئێران و عەرەبستان ڕابگرین بەڵام سەرکەوتوو نەبووینه.

"عومران خان" باسی لەوە کردووە کە کاربەدەستانی ئێرانی باس لە وتوووێژ دەکەن بەڵام هیچ دەسەڵاتێکیان نییە و لە ئێران دەسەڵات تەنیا لە دەستی سپا و ڕێبەردایە کە خوازیاری وتووێژ نین.