کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵاوتگەی "ئارامکۆ" بە مووشەکی "قودسی ٢" کرایە ئامانج

11:17 - 3 سەرماوەز 2720

"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حووسی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە  دامەزراوەی "ئارامکۆ"یان لە "ڕیاز" بە مووشەکی باڵداری "قودسی ٢" کردووەتە ئامانج.

بە وتەی ناوبراو، ئەو مووشەکە لە نەوەی نوێی مووشەکە باڵدارەکانە کە لەلایەن یەگانی مووشەکیی حووسییەکانەوە دروست کراوە.

ساڵێ ڕابردوو ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دوو دامەزراوەی نەوتیی عەرەبستان لە "بەقیق و خەریس" و زیانێکی زۆریان بەو دامەزراوەیە گەیاند.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا نزیک بە نیوەی نەوەتی ئەو وڵاتە  و ٥ لەسەدی نەوتی جیهان تووشی کێشە بوو.

هاویشتنی مووشەک لەلایەن حووسییەکانی یەمەن بەرەو ڕیاز، ململانێیەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و عەرەبستانی ئاڵۆزتر کردووە.