کوردستان میدیا: ئەندامێکی کۆڕی بەناو نوێنەرانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە دەوڵەت پاڵاوگەی نەوتی کرماشانی بە نرخێکی کەم ڕادەستی کەرتی تایبەت کردووە.
ئەندامێکی کۆڕی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە: "پاڵاوگەی نەوتی کرماشان کە لە ڕووی پێشینەوە دووەمین پاڵاوگەی نەوتی ئێران دێتە ئەژمار، لە لایەن دەوڵەتەوە و لە موزایەدەیەکدا هەرزانفرۆش و ڕادەستی کەرتی تایبەت کراوە.
ئاخوند "جەواد حسێنی کیا"، بەناو نوێنەری شاری سونقوڕوکولیای، سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاندووە: "پاڵاوگەیەک کە نرخی زیاتر لە ٦٣هەزار میلیارد ڕیاڵە، بە نرخی دیاریکراوی ١٨٠ میلیارد تمەن بۆ موزایدە دادەنرێت و بە ٢١٠ میلیارد تمەن دەفرۆشرێت".
ناوبراو باسی لە هەبوونی لابیگەلێگی بەتوانا لەو وڵاتەدا بۆ کەڵکاژۆ وەرگرتن لە پرۆژە و سەرمایەکانی وڵات کردووە کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئاوا کێشەگەلێک و بەدیهاتنی ڕانتی فرۆشیارانی پاڵاوگەی کرماشان.
هەر لەم پەیوەندییەدا و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێکخراوی کەرتی تایبەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دەوڵەتی ئەرکدار کردووە هەتا پشکی دوو شیرکەتی ماشینسازیی "ئێران خۆدرۆ" کە سەرجەم، نزیک بە ٨ میلیارد تمەن زەرەرمەندە و هەروەها شیرکەتی ماشینسازیی "سایپا"، کە سەرمایەکەی ٤ هەزار میلیارد تمەنە و لە بەرانبەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار میلیارد تمەن زەرەرمەندە، بفرۆشێت.