کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی مافی مرۆڤی ئێران لە ژنێف تاوتوێ کرا

11:02 - 18 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە شاری ژنێف بۆ دووهەمین جار لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا، پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا تاوتوێ کرا.

لە شاری ژنێف لە ٣٤ـەمین خولی دانیشتی تاوتوێکردنی پرسی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا تاوتوێ کرا.

لەو دانیشتنەدا هەیئەتێکی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەشدار بوون.

لەم دانیشتنەدا، پرسی نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین، مین لە کوردستان، سەرکوتی خەڵک، پرسی زیندانییانی سیاسی و چەندین بابەتی دیکە باسیان لێوە کرا.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا، دژکردەوەی توندی پیشان داوە.

هەروەها دۆسیەی ڕێژیم تاوتوێ کرا و ٢٣٤ ڕاسپاردە پێشکەشی ڕێژیمی ئێران کرا کە دەبێ ئەو ڕاسپاردانە جێبەجێ بکات.

ڕێژیمی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا دژی ڕاسپاردەکانیش وەستایەوە.

ئەو کۆبوونەوەیە ٣ کاتژمێری خایاند و بەشداربووان بەتوندی وڵامی ئیدەعاکانی ڕێژیمی ئێرانیان دایەوە.