کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵات تاوتوێ کرا

17:10 - 20 بەفرانبار 2721

هەیئەتێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK)  سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٠ی بەفرانباری ۱٤٠٠ی هەتاوی ، هەیئەتێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان_ باکوور بە سەرپەرەستیی "مەسعوود تەک " سەرۆکی گشتیی ئەو پارته سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ئەو هەیئەتە لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکرات پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا، "هیجری" بە گەرمی بەخێرهاتنی "مەسعوود تەک" و وەڤدی هاوڕێی کرد و پارتی سوسیالیستی کوردستان ـ باکووری بە یەک لەو دۆستە لەمێژنانەی حیزبی دێموکرات پێناسە کرد کە پەیوەندییەکی بەهێز و دۆستانە لە نێوان هەر دوولا هەیە .

پاشان "مەسعوود تەک" وێڕای سپاس و پێزانین لە پێشوازیی هەیئەتی حیزب، باسێکی لەسەر دۆخی ئەمڕۆی تورکیە و کوردستانی باکوور بە گشتی کرد.

ناوبراو سیاسەت، ئامانج و هەڵوێستەکانی پارتی سوسیالیستی لە هاوکێشە سیاسییەکانی ئەمڕۆی تورکیە شی کردەوە و هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکراتی سەبارەت بە پاراستنی بەرژوەندیی باڵای نەتەوەی کورد بەرز نرخاند.

 دواتر "هیجری" باسێکی لەسەر دۆخی ئەمڕۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پەیوندیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ئەم بەشە لە کوردستانی باس کرد و لە ڕەهەندی جۆراجۆرەوە کاریگەریی پێشهاتە سیاسییەکانی لە ئێران و کوردستان لەسەر پرسی کورد بۆ وەڤدی میوان شی کردەوە.

لە دیدارەکەدا هەر دوو لایەن وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر یەکریزی و یەکگوتاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پێداگرییان لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی هەر دوولا کردەوە.