کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆژە بەجێماوەکانی ڕێژیم خەڵکی وەزاڵە هێناوە

18:48 - 20 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە تەواوکردنی پرۆژەکانی تووشی شکست بووە و بە نیوەچڵی بەجێیان دەهێڵێت و کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە. 

بەپێی هەواڵی گەیشتووە به ماڵپەری کوردستان میدیا، لە گوندی ''گردەبنی'' سەر بە شاری پیرانشار، ڕێژیم چەندین ساڵە بەناو خەریکی دروستکردنی بەنداوە و بەو هۆیە خەڵکانێکی زۆر لەو گوندە خانوو، مڵک و زەوییەکانیان وێران بووە و لە ڕووی ناچارییەوە ئاوارەی شار و گوندەکانی دیکە بوونە.

 ماوەی ساڵێک زیاترە، ڕێژیم دەستی لە سازکردنی ئەو بەنداوە کێشاوە و ئەو شوێنەی وەکوو وێرانەیەک بەجێ هێشتووە، کە بووەتە هۆی ئازار و ئەزیەتی خەڵکی گوندی گردەبنی و دەیان گوندی دەوروبەری و ڕێگای هاتووچۆیان بە هۆی ئەو بەنداوە لە نێو چووە.

خەڵکی ئەو ناوچەیە هەتا ئێستا دەیان جار بۆ چاککردنەوەی دۆخی نالەباری ئەو ڕێگاوبانانە، سەردانی فەرمانداریی شاری پیرانشار و بەخشداریی لاجانشاریان کردووە، بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوتەوە. 

ڕێژیمی ئێران، بە بیانووی دروستکردنی بەنداو، بە نرخێکی کەم مڵک و ماڵ و زەویی لە دەستی خەڵک دەرهێناوە و لە جیاتی ئاوەدانکردنەوە، وێرانەیەکی بەجێ هێشتووە.