کوردستان میدیا

یەکشەممە 17ی سەرماوەز 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرۆژە ناتەواوەکانی سنە چاوەڕێی بوودجەن

13:29 - 20 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی خودی ڕێژیم لە شاری سنە باسیان لە پێویستبوونی بوودجە بۆ بە کۆتایی گەیاندنی پرۆژە ناتەواوە عومرانییەکانی ئەو شارە کردووە کە چەند ساڵە چاوەڕێی هەوڵی بەناو بەرپرسانە.

بەپێی هەواڵی بڵاو کراوە لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، شارەداریی شاری سنە ڕایگەیاندووە کە بۆ بەکۆتایی گەیاندنی چەندین پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە شاری سنە، پێویستی بە بوودجە هەیە و بەردەوام وادە و بەڵێنیی بێ ئەنجام لەو پێناوەدا بە خەڵک دەدات.

پرۆژەگەلێکی وەک: "چوارلاینە کردنەوەی ڕێگای گەردەنەی سەڵوات ئاوا، پرۆژەی بلواری کوردستان و گرێدانی بە بلواری ساحلی و دروستکردنی پردی نوێ لە شوێنی پردی کۆن، تەواوکردنی یاریگای ٢٢ی گوڵان، گۆڕینی کەمەربەندیی ئاویەر"، لەو پرۆژانەن کە بە بیانووی نەبوونی بوودجە، نیوەکارە بەجێ ماون.

ئەو پرۆژە نیوەکارانە و کەمتەرخەمیی بەرپرسان بە نیسبەتیەوە، سیمایەکی شێواوی بە شار داوە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵک.