![](/weney-mallperr/9084.jpg)
کوردستان میدیا: لە شارەکانی نەغەدە و سەقز هاووڵاتییانی کورد پاڵپشتیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەمەڕ شەڕی دژی داعش، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە مزگەوتی \'\'حاجی خدر\'\'ی شاری نەغەدە بۆ ماوەی ١٠ خولەک سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و \'\'بژی پێشمەرگە\'\' و هەروەها شیعرە حەماسییەکانی \'\'ئەحمەد شێربەگی\'\' لەسەر بلیندگۆی ئەو مزگەوتەدا بڵاو کرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا لە شاری نەغەدە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییان سروودی نەتەوەیی \'\'هۆکاکی پێشمەرگە\'\'یان بە دەنگی بەرز بڵاو کردەوە.
ئەم حەرەکەتەی هاووڵاتییان و خەڵکی تێکۆشەری شاری نەغەدە بە بۆنەی بەشداریی حیزبی دێموکرات لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی سەروەری و خاک و نیشتمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.
بەشداریی حیزبی دێموکرات لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی خوشحاڵیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە و هاووڵاتییانی کورد لە زۆربەی شار و ناوچەکاندا پشتیوانیی خۆیان لە حیزبەکەیان دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەشەوە لە شاری سەقز ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادارییەکیان لەبارەی شەڕی حیزبی دێموکرات لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو شەڕەدا دەربڕیوە و رایانگەیاندووە: ئێمە چاوەڕێی بڕیاری حیزب دەکەین.
گەڕەک و شەقامەکانیئوستاد شیرازی، دوخانیات، روودەکی، حافیز، موعەلیم، کەریم ئاوا، دەوروبەری نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی، ٣٢ میتری شاناز، پشت شەقامیسەعدی، شافیعی، ساڵح ئاوا و هەروەها شەهرەکەکانیجەهاد، گوڵان، حاجیئاوا و حەماڵئاوا، ناوی ئەو شوێنانەیە کە ئاگاداریی ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی تێدا بڵاو کراوەتەوە.