کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری شنۆ، بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاسان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی جۆزەردان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی ''گوندەوێڵە''، سەربە شاری شنۆ، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات، ناسراو بە ڕاسان، بە نووسینی درووشمی تایبەت لەسەر دیوارەکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک ''بژی ڕاسان'' و ''ڕاسان تا لووتکە بەردەوامە''، پەیامی هاودڵی و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاسان و خەباتی پێشمەرگە بە کوردستانیان ڕاگەیاند.