کوردستان میدیا: بێ‌کاری، هۆکاری سه‌ره‌کیی کۆچی لاوانی ئابدانان بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه و به‌هۆی نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری، که‌رتی تایبه‌ت له‌و به‌شه‌دا هیچ چالاکییه‌کی نییه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، کێشه‌ی بێ‌کاری پارێزگای ئیلامی وەزاڵه هێناوه و وه‌کوو که‌م حه‌شیمه‌تترین پارێزگای ئێران، پله‌ی یه‌که‌می بێکاریی هه‌یه که پیشانده‌ری نه‌بوونی ژێرخانی ئابووریی له‌بار و پێویست له‌و پارێزگایه دایه.
شارستانی ئابدانان به ٦٠ هه‌زار حه‌شیمه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزی کارامه و پرۆفێشناڵ، به‌هۆی نه‌بووی ژێرخان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌ستمایه له‌و شارستانه، لاوانی ناچار به کۆچی ناچاری بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران کردووه.
لاوانی ئابدانان کۆچبه‌ری و هه‌ڵاتن بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران به باشترین رێکار له‌مه‌ڕ دوورکه‌وتنه‌وه له بێ‌کاری ده‌زانن.
پیشه‌ی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی ئابدانان، وه‌رزێڕی و ئاژه‌ڵدارییه، که به‌هۆی وشکه‌ساڵیی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، خه‌ڵکی گوندنشین به‌ناچاری رووی له شاره‌کان کردووه و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی وه‌رزێری و ئاژه‌ڵداریی له‌و ناوچه‌یه په‌ک خستووه.
کارناسێکی بواری ئابووری گوتوویه‌تی: ژێرخانی ئابووریی شاری ئابدانان له‌وپه‌ڕی لاوازی دایه که بۆته هۆی لاوازیی سه‌رمایه‌دانان له‌و شاره و رۆژ له دوای رۆژیش ئه‌و کێشه‌یه زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ.