![](/content/upload/1/news/30145_w920.jpg)
پێشمه‌رگه‌کانی شار لە سەقز بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی پەیامێکیان بلاو کردەوە و لەو پەیامەدا ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە بڕیارێک دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
۲۹ساڵ به سه‌ر تێرۆری ڕێبه‌ری گه‌وره و مه‌زنمان شه‌هید کاک دوکتور ''سادق شه‌ره‌فکه‌ندی'' و هاوڕێیانی شه‌هیدان ''هومایون ئه‌رده‌ڵان، نوری دێهکوردی و فه‌تاح عه‌بدولی" لەلایه‌ن ڕێژیمی دڕنده و جینایه‌تکاری ئێرانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بیت.
ئێمه پێشمه‌رگه‌کانی شار له سه‌قزی خوێناویه‌وه ڕایدهگەیەنین هه‌ر ده‌م پێشمه‌رگه و گیانفیدای حیزبه‌که‌مان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانین.
ئه‌م کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌ش هیچ کات له بیرمان ناچێت و چڵکاوخۆره‌کانی ڕێژیم چاک بزانن ئێمه سازمان دراوین بو ڕۆژی ڕزگاریی و ڕۆژی ئازادی، ئه‌و کات نه ڕێگه‌ی ده‌رچوونتان هه‌یه نه لێتان خۆش ده‌بین.
ئێمه قوتابیی ڕێبه‌ر کاک ''دوکتور ''سادق''ـین و هەتا ئاخر دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای دەبین و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره فه‌رمانێکین لەلایه‌ن حیزبه‌وه هەتا گیانمان فیدای خاک و نیشتمان بکه‌ین.
سه‌رکه‌وتن بو ڕاسان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران