کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی گرتنی کۆنگره‌ی ١٥، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامێک ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌ری شه‌هیدان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان!
پشتیوانانی هه‌میشه‌یی رێبازی ئازادی!
له‌خۆ بوردوویی و خۆڕاگریی بێوێنه‌ی ئێوه له پێشکه‌ش کردنی پڕبایه‌خترین سه‌رمایه‌کانی ژیانی مرۆیی له‌پێناوی به‌رزترین ئامانجه‌کانی خه‌باتی ره‌وای مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ماندا لاپه‌ڕیه‌کی زێڕین له مێژوی پڕهه‌وراز و نشێوی خه‌باتێکه که ئازادی و رزگار بوون له دۆخی چه‌وسانه‌وه و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی کردووه‌ته چرای رێگای تێکۆشانی خۆی.
ئێوه یادگاره‌کانی ره‌نج و حه‌ماسه و بوێریی ئه‌و رۆڵه قارامانانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردن که رازی نه‌بوون له دۆخی ژێرده‌ستی و کوێره‌وه‌ریدا ملکه‌چ و ده‌سته‌وه‌ستان بن و قه‌ڵای زۆرداریی سته‌مکاران و دوژمنانی کۆنه‌په‌ره‌ست و پاوانخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان چۆکی به ئیراده و شه‌هامه‌تی به‌رزی ئه‌واندا نه‌دا.
ئێمه له کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا، که به‌ناوی رووناکبیری خه‌باتگێڕ و چیای پڕههیبهتی شۆڕشی کوردستان، شه‌هیدی رێبه‌ر، د.سادق شه‌رفکه‌ندی رازێنراوه، سه‌ری رێز و حورمه‌ت له به‌رامبه‌ر فیداکاری و ئهمهگناسیتاندا بۆ رێبازی پڕسه‌روه‌ریی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنن. به‌ڵێنیتان پێ ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی رێگای رزگاریی نیشتماندا په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه یادی ئه‌وان و وره و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێوه بکه‌ینه مۆمی رووناکیبه‌خشی رێگای یه‌کڕیزی له‌پێناوی سه‌رکه‌وتندا و هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکانی رۆڵه شه‌هیده‌کانتان له هیچ کۆسپێکی سه‌ر رێگای خه‌بات سڵ نه‌که‌ینه‌وه.
یادی شه‌هیدان به رێزه‌وه ده‌که‌ینه‌وه، دڵمان مه‌کۆی خه‌می له‌ده‌ست چوونی ئه‌وان و هه‌ستمان له‌گه‌ڵ ژیانی پڕژانی بێ ئازیزانی ئێوه‌یه.
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران