کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی به‌ستنی کۆنگره، په‌یامێک ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خهباتگێڕێ کوردستان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی شه‌هید د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، که له‌ژێر دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ر، ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد، گه‌رمترین سڵاوی شۆڕشگێڕانه‌تان ئاراسته ده‌کا و له به‌رانبه‌ر وره‌ی به‌رز و خه‌باتگێڕانه و ئیراده‌ی له شکان نه‌هاتووتان بۆ خه‌بات و به‌رخودان به دژی سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگی رێژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌ری رێز و حورمه‌ت داده‌نوێنێ.
سه‌رتاسه‌ری مێژووی پڕ له حه‌ماسه و قوربانی دانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان له کوردستانی ئێران به گشتی و به‌تایبه‌تی له‌و سێ ده‌یه‌ی رابردوودا شاهیدی بۆ ئه‌وه دا که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا پشتیوان و سه‌رچاوه‌ی وزه و توانا و ئیراده‌ی به‌رز بوون بۆ بردنه پێشی خه‌بات و درێژه‌دان به خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و چه‌وسانه‌وه میللی و هه‌ڵاواردنه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانیدا سه‌پاندووه. کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دڵنیایه له داهاتووشدا ئێوه خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییهتان هه‌ر سوور ده‌بن و سه‌رکوت و خه‌فه‌قان و زیندان، ئه‌شکه‌نجه و کوشت و کوشتاری ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی، ئێوه له درێژه‌دانی ئه‌و رێگا پڕشانازییه‌دا ناگێڕێته‌وه.
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی ئێوه که رۆژانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له شار و گونده‌کانی کوردستانی ئێران‌دا خۆی نیشان ده‌دا، ئه‌و هه‌موو ئیعتراز و ناڕهزایهتییهتان که چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان رۆژانه لێره و له‌وێ به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی دژی گه‌لیانه‌ی رێژیم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تییه و ئه‌و هه‌موو وشیاری و ئاگاهییه خه‌باتگێڕانه‌یه که‌له نێو رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا خۆی ده‌نوێنێ، ئه‌و هه‌موو هاوپێوه‌ندی و هاوسۆزی و پشتیوانییه که له‌گه‌ڵ هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات به‌گشتی و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی له خۆتانی نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و هه‌موو په‌یام و راسپارده و رێنوێنییه دڵسۆزانه‌یه که رۆژانه بۆ رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌که‌مانی ده‌نێرن، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگه که رێژیم سی ساڵه به‌رده‌وام به سه‌ریدا سه‌پاندوون، هێشتا هه‌روا سه‌نگه‌ری له‌گیران نه‌هاتووی ئازادی و دێموکراسی و خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانییه و هه‌موو پیلانه‌کانی کۆنه‌په‌رستی بۆ له‌نێو بردنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان و به‌چۆک داهێنانی خه‌ڵکی کوردستان، پووچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه. ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له کوردستادا بێجگه له حزووری پۆلیسی و نیزامی، شتێکی دیکه نییه و ئه‌و رێژیمه نه‌یتوانیوه بچووکترین پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی له نێو خه‌ڵکی کوردستاندا وه‌ده‌ست بێنێ.
له‌به‌ر رووناکایی راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌دا، به هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعی سیاسیی دونیا و ناوچه و هه‌لومه‌رجی خه‌باتی گه‌لانی ئێران و بارودۆخی کورد به‌گشتی، به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌موو پارامێتر و فاکتۆره سیاسییه‌کانی مه‌وجوود و هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه که‌له ناوچه و ئێران‌دا له حاڵی روودان دان، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و واقعیه‌ته که رێژیمی کۆماری ئیسلامی نه توانای وڵام دانه‌وه به داخوازه سیاسییه‌کانی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێرانی هه‌یه و نه ده‌شتوانێ ئاڵوگۆڕ له ماهییه‌تی کۆنه‌په‌رستانه و دواکه‌وتووانه‌ی خۆیدا پێک بینێ، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ململانێیه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه، کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێی له‌سه‌ر پێویستیی درێژه‌دان به خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی هه‌تا وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی بزووته‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌له‌که‌مان داگرته‌وه. کۆنگره جارێکی دیکه هاته سه‌ر ئه‌و بڕوایه که دابین بوونی دێموکراسی و مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران، مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی هاتنه ده‌ری ئێران له‌و وه‌زعه سیاسی و هه‌لومه‌رجه دژواره‌یه که گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران تێیدا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش ته‌نیا کاتێک ئیمکانی هه‌یه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی له ته‌وایه‌تی خۆیدا نه‌مێنێ و رێژیمێکی دێمۆکراتیک بێته سه‌ر کار که نوێنگه‌ی ئیراده‌ی سیاسی هه‌موو گه‌لانی دانیشتووی ئێران و به‌رهه‌می موشارکه‌تی سیاسی و چالاکانه‌ی هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و کولتورییه‌کانی وڵاته فرهگهلییهکهمان بێت.
هه‌موومان ده‌زانین که کارێکی له‌و چه‌شنه به بێ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی توند و یه‌کڕیز و جه‌ماوه‌ری له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌کاندا نایه‌ته دی. هه‌ر بۆیه ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب پێیان له‌سه‌ر ئه‌و داگرته‌وه که حیزبه‌که‌مان هه‌موو ئیعتبار و توانای خۆی بۆ پێکهێنانی یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی زۆرتر، له نێوان هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کاندا چ له کوردستان و چ له ئێران‌دا بۆ رووخاندنی دیواره‌کانی نێوان ریزه‌کانی گه‌ل و بۆ دروست کردنی پرد له نێوان لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کاندا بخاته گه‌ڕ هه‌تا بارودۆخی گه‌شه سه‌ندنی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ باشتر بڕه‌خسێ و هه‌موو هێز و تواناکانی بزووتنه‌وه له یه‌ک ئاراسته‌دا و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ خزمه‌تی ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان برۆنه پێش.
حیزبی ئێمه، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، که‌له کووره‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێدا قاڵ بۆته‌وه، له‌مێژووی خه‌باتی خۆیدا، زۆر جار تووشی هه‌وراز و نشێو و که‌ند و کۆسپ بوو، زۆر جار که‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوی پۆلیسی، زۆر جار رێبه‌ندان و تێکۆشه‌رانی خۆی له ده‌ستی داون و به هه‌زاران کادر و تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی خۆی کردووه‌ته قوربانی، به سه‌دان ئه‌ندامی فیداکاری له زیندانه‌کاندا له ده‌ست داون، زۆر جار که‌وتووەته به‌ر پیلانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام قه‌ت مه‌یدانی خه‌باتی چۆڵ نه‌کردووه و پشتی له ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردووه.
ئه‌وه‌ی حیزبی ئێمه‌ی له‌و رێگا سه‌خت و دژواره‌دا هێشتووەته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌و مه‌یدانه‌دا وزه و ئیلهام و هێز و گوڕ و تینی به تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات به‌خشیوه ئه‌وه بووه که حیزبه‌که‌مان هه‌میشه به پشتیوانی و یارمه‌تی و کۆمه‌کی خه‌ڵکی کوردستان پشت ئه‌ستوور بووه. بۆیه کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزبه‌که‌مان چاوه‌ڕوانه له داهاتووشدا هه‌ر وه‌ک رابردوو، به‌تایبه‌ت که قۆناغێکی چاره‌نووسساز له خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له ئارادایه حیزبه‌که‌مان لێبڕاوه هه‌موو توانا و لێوهشاوهیییهکانی خۆی بۆ گێڕانی رۆڵی گرینگ له‌و خه‌باته‌دا ته‌رخان بکا، پشتیوانی خۆتان له حیزبه‌که‌مان به‌هێزتر و به‌رینتر بکه‌ن.
به پشتیوانی سیاسی له به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌مان، به حزوورتان له مه‌یدانه‌کانی خه‌بات و ئیعتراز و بهربهرهکانیدا، به هاتنتان بۆ ریزه‌کانی حیزب و بزووتنه‌وه، به‌شداریتان له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێدا، به دانی یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی به حیزب و بزووتنه‌وه، به په‌یدا کرانی دۆست و لایه‌نگر بۆ بزووتنه‌وه‌که‌مان و به‌دانی رێنوێنی و پێشنیار و ره‌خنه و زانیاری و به هه‌ر جۆرێکی دیکه که بۆتان ده‌کرێ حیزبی خۆتان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌هێزتر و کاراتر و چالاک‌تر بکه‌ن. ئێمه رۆڵه‌کانی دێمۆکرات، له کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزبه‌که‌ماندا، ئه‌و جاریش سه‌ر له نوێ په‌یمانتان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌که‌ێنه‌وه که‌له داهاتوودا، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئاڵای خه‌بات، به به‌ره‌کانی به دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستانی ئێران هه‌روا به‌رز و شه‌کاوه رابگرێ و جارێکی دیکه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که حیزبه‌که‌تان، حیزبی پێشه‌وا، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی دیکه و هه‌موو توانا و پرستیژی سیاسی خۆی بۆ به‌هێزتر کردنی بزووتنه‌وه‌که‌مان و رێکخستنی نێو ماڵی کورد و وه‌گه‌ڕخستنی هه‌موو توانا و هێز و لایه‌نه‌کانی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌خاته کار هه‌تا هه‌رچی زووتر گه‌له‌که‌مان و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران له‌و وه‌زعه سه‌خت و دژواره رزگاری بێت. له سێبه‌ری دێموکراسی و له چوارچێوه‌یه‌کی سیاسیی فیدراڵ‌دا، بۆ گه‌یشتن به ئاستی میلله‌تانی به‌خته‌وه‌ری دونیا هه‌نگاو باوێ. با پێکه‌وه، ده‌ست له نێو ده‌ست رێگای پڕ له شانازی ئازادی بپێوین. با هه‌موو تێبکۆشێن له راستایی دروشمی کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزبه‌که‌ماندا، بۆ یه‌کرێزی و ته‌بایی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له نێو ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی میللی ــ دێمۆکراتی گه‌له‌که‌مان، هه‌نگاو باوێین به‌و کاره پوخته‌یی و وشیاری سیاسی خۆمان نیشان بده‌ین.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌و رێگایه پڕ له شانازیدا ده‌ڕواته پێش و چاوه‌ڕوانیشی له رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران ئه‌وه‌یه که وه‌ک هه‌میشه پێشوازی لێ بکه‌ن و بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانی و نهتهوهیییه یاوه‌ر و یارمه‌تیده‌ر بن.
کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب به‌ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌بات و خۆراگریتان ده‌کا و سڵاوی هاوخهباتیتان بۆ ده‌نێرێ.
سڵاو له هێزی له بڕان نه‌هاتووی گه‌ڵ
سڵاو له کۆمه‌ڵانی خه‌باتگێری خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ره‌زبه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی