سەرۆکی یەکیەتیی جوملەفرۆشانی خۆراک ڕایگەیاندووە سەرەڕای ئەوەیکە ڕۆنی ٥ کیلۆیی لە بازاڕدا نییە؛ پووتیی ١٦ کیلۆیی ڕۆن زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تمەنە.
ڕۆنی خۆراکی لە دووکان و بازاڕەکانی شارەکانی کوردستان و ئێران بە تایبەت تاران بە کەمی دەست دەکەوێت و زۆرێک لە دووکانەکان ڕۆنیان نییە.
کەمیی ڕۆن لە لە بازاڕەکانی ئێران چەند حەوتوویەکە هاتووەتە ئاراوە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە وادە و بەڵێنی زۆریان داوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، بەڵام هێچ یەک لە بەڵێنییەکانیان وەدی نەهێناوە.
گرانبوونی بەهای خواردەمەنییەکان و بەتایبەت میوە لە بازاڕەکاندا بەپێی بەهای شتومەکەکانی دیکە زۆرتر ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
گوشاری گرانییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵکی ئەو وڵاتە توانایی کڕینی شتومەک و خواردەمەنییەکانیان زۆر کەمتر بووەتەوە.