کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی بەرق زیانێکی زۆری بە خەڵک گەیاندووە

12:04 - 4 جۆزەردان 2721

لە گەڕەکی "نایسەری" شاری "سنە" بەهۆی پچڕانی بەرق، ٢ تۆن و ٧٠٠ کیلۆ ماسی لەنێو چوونە کە ٧٠٠ کیلۆی فرۆشراوە و زیانی ١ تۆن و ٨٠٠ کیلۆیەکەی دیکەیان کەوتووەتە سەر کە بڕی٩٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن تمەن بووە.

هەروەها نانەواخانەیەک لە شاری "ئاودانان" سەر بە پارێزگای "ئیلام" لەدوای چەند جار پچڕانی بەرق، ناچار هەویرەکەی دابەش کردووە و لەسەر ڕێگای خەڵک لە کۆڵانەکان دایناوە هەتا خەڵک کەڵکی لێوەرگرن.

لەلایەکی دیکەوە پچڕاندنی کارەبا، کێشەی لە ڕەوتی پێکوتەکردندا هێناوەتە پێش و ئەویش بە هۆی ئەوەیکە ناوەندەکانی تەندروستی، لە دەزگای فێنککەرەوەی پۆشتە و پەرداختە بێبەشن.

سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری، پچڕانی بەرق لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران زیانی زۆری بە خەڵک گەیاندووە.