خەڵکی شاری "مەلەکشا" سەر بە پارێزگای "ئیلام" لە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بێبەشن، ئەوە لەحاڵێکدایە کە ئەو شارە لە نزیک بەنداوی "ئیلام" هەڵکەوتووە.
٨ ساڵ لەمەوپێش پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی شاری "مەلەکشا" دەستی پێ کردووە، بەڵام ئەو پڕۆژەیە تەنیا لە ئاستی بڕیاردا ماوەتەوە.
"نوروڵڵا تەیمووری" بەڕێوەبەری شیرکەتی ئابفای ئیلام وتوویەتی ٨٠ لەسەدی کاری ئەو پڕۆژەیە تەواو بووە و بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە نزیک بە ١٠٠ میلیارد تمەن تێچوو پێویستە.
"عەلی ئەکبەر بەستامی" نوێنەری پارێزگای "ئیلام" وتوویەتی دوای بەدواداچوونێکی
زۆر لە سەر ئەو پڕۆژەیە کاربەدەستان بڕیاریان داوە هەتا ٢ ساڵی دیکە ئەو پڕۆژەیە کۆتایی پێ بیت.