کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕۆژەی دروستکردنی مووزەخانەی کرماشان ٥٠ ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە

11:36 - 21 خەزەڵوەر 2720

لەدوای تێپەڕبوونی ٥٠ ساڵ بە سەر دەست بەکاربوونی پڕۆژەی دروستکردنی مووزەخانەی کرماشان، هەنووکەش ٥٠ لەسەدی ئەو پڕۆژەیە بەرەوپێشچوونی فیزیکیی بەخۆوە نەبینیوە و نیوەکارە ماوەتەوە.

لە دوایین سەردانی "محەممەدباقر نەوبەخت" سەرۆکی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمی ئێران بۆ پارێزگای کرماشان بەڵێنیی داوە ١٢ میلیارد تمەن بودجە بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان بکات بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم هەر ساڵە بە دانی بەڵێنیی لەو چەشنە بەڵێنیی دروستکردنی یەکجاری ئەو پڕۆژەیە دەدەن بەڵام هەمنووکەش ئەو پڕۆژەیە وەک خۆی ماوەتەوە.

پارێزگای "کرماشان" لە بواری شوێنەواری مێژووییەوە پارێزگایەکی دەوڵەمەندە و بوونی مووزەخانەیەک پێویستییەکی گرینگە بۆ نیشاندانی مێژووی ئەو پارێزگایە بەڵام سیاسەتە دوژمنکارانەکەی ڕێژیمی ئێران و بەسیاسیکردنی ئەو جۆرە پڕۆژانە لە هەوڵی سڕینەوەی مێژوو و شوناسی ئەو ناوچە دایە.