کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغی به بۆنەی ٢٦ سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە و خەڵکی کوردستان وەفاداریی خۆیان بۆ پێشمەرگە نوێ دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار پەیمانی خۆیان لەگەڵ پێشمەرگەی شاخ نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزب دەست لە خەبات هەڵناگرن.
لەو چالاکییانەدا بە نووسینی دروشمی وەک: ''پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە، پێشمەرگە شکۆی پێناسەی خەباتی شار و شاخه، پیرۆز بێت ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و بژی ڕاسان" ڕێزیان لە خەباتی پێشمەرگە گرت.