لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هەڵبژاردنی "مەسعوود تەک" وەک سکرتێری نوێی گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستان، پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
زۆر بەڕێز و تێکۆشەر کاک "مەسعوود تەک"، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان
وێڕای سڵاو و ڕێز
ئاگادار کراینەوە کە کۆنگرەی دواییتان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی هاتووە و بەڕێزتان جارێکی
دیکە وەک سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیست هەڵبژێردراونەتەوە.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی ڕێبەرایەتیی تازە
هەڵبژێردراو و بەگشتی حیزبی سوسیالیست دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دڵنیاشین کە برایەتی و پێوەندیی دۆستانەی دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی
سوسیالیستی کوردستان هەروا بەردەوام دەبێت.
بە سپاسەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی
٥ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی