
بە دوای دروستبوونی خۆڵبارین و پیسیی هەوا لە وڵاتانی عەرەبستان، عێراق و سووریە و گوازرانەوەی لە ڕێگای شەپۆلەکانی با بۆ نێو ئێران، زۆربەی پارێزگاکانی ڕۆژاوا و ناوەندی ئێران لەگەڵ خۆڵبارین و پیسیی هەوا بەرەوڕوو بوونەوە.
لە کوردستان زۆربەی شارەکان لەگەڵ پیسیی هەوا بەرەوڕوون و بەتایبەت شارەکانی پارێزگای سنە لە دۆخێکی خراپ دان.
لە ئێستادا شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان لە دۆخێکی مەترسیداردا بەسەر دەبەن و شارەکانی بانە، کامێران، دیواندەرە و بیجار بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕن.
لەو چەند ڕۆژەدا پێوەری چۆنییەتیی هەوا لە شاری سنە ٥٠٠، سەقز ٥٠٠ و لە بانە ١٢٢ بووە و بەپێی پێشبینی کەشوهەوا، خۆڵبارینەکان تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبن.