کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانی نوێی ڕێژیم بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان

12:27 - 30 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە پیرانشار ماوەیەکە لە شارە تورک‌نشینەکانی وەک: "مەراغە، تەورێز، ئەردەبێڵ" و شارەکانی دیکە تورکەکان بۆ کاری کشتوکاڵی ڕوویان لە پیرانشار و شارەکانی دیکەی کوردستان کردووە.

ئەو تورکانە لە پیرانشار بە پارەی سەرسووڕهێنەر زەوی بۆ کشتوکاڵ لە خەڵک بەکرێ دەگرن یە ئەوەیکە لێیان دەکڕن.

پێدانی پارەی زۆر بۆ کڕین و فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی گرفتی بۆ ئەو کەسانە دروست کردووە کە ساڵانە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ناچارن زەوی بەکرێ بگرن یا ئەوەیکە بە نیازن زەوی بکڕن.

بۆ نموونە لە گوندی "دربکە" سەر بە پیرانشار، کەسێک ویستوویەتی زەوی لە هاووڵاتییەک بە ناوی "ع . ع" بە بڕی ١ میلیارد و نیو بکڕێت، بەڵام خاوەن زەوی وتوویەتی پێت نافرۆشم و موشتەریی تورکم هەیە کە ئامادەیە بە ٥ میلیارد تمەن لێم بکڕێت.

ئەو کێشەیە تایبەت بە پیرانشار نییە و شارەکانی دیکەی کوردستانیش لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوڕوون، لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەم گرفتە لە داهاتوودا خەسارێکی زۆر بە کوردستان دەگات.

بەپێی ئامارەکان لە پیرانشار و گوندەکانی دەورووبەروی وەرزێڕان زەوییە کشتوکاڵییەکان بەم ڕێژەیە بە تورکەکان بەکرێ داوە.

له پیرانشار ٥٠ هێکتار بە ١٥ کەس، دربکە ٥٠ هێکتار بە ١٣ کەس، بەردەقەڵ ٥٠ هێکتار بە ١٧ کەس، کێلێ و بەلەبان ٤٠ هێکتار بە ١٠ کەس، گردکسپیان ٣٠ هێکتار بە ٨ کەس و ئەندێزێ ٢٥ هێکتار.