کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگای کارتۆن و کاریکاتۆر لە کوردستان بەڕێوە چوو

13:38 - 1 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: یەکەمین پیشانگای گرووپیی کارتۆن و کاریکاتۆر له کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شاری مەریوان بەڕێوه چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، یەکەمین پیشانگای گرووپیی کارتۆن و کاریکاتۆر بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە هونەرمەندانی شارەزا لە کارتۆن و کاریکاتۆر لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

لەو پیشانگایەدا ٣٥ بەرهەم لە هونەرمەندانی دەست و پەنجە ڕەنگینی کوردستان خراوەتە بەر دیدی خوازیارانی ئەو پیشانگایە.

هەروەها لەو پیشانگایەدا، بۆ یەکەمین جار خولێکی فێرکاریی کارتۆن و کاریکاتۆر لە لایەن چەند مامۆستای هونەرمەند بەڕێوە دەچێت.

لەو پیشانگایەدا بەرهەمی هونەرمەندانێکی ناوداری کوردستان وەک: "ئەمیر سوهەیلی، محەممەد سامان سوولی، سیامەک غوڵامی، کاوە ڕەزاقووڵی، موحەدیسە گوڵمحەممەدی، ڕەزا ئەحمەدیاری، ڕۆژینا فتاتەت، خەبات ساعیدی، سەدەف گوڵشەنی،  ژالە یوسفی‌نژاد، سامان جەعفەری" و  چەند هونەرمەندێکی دیکە پیشان درا.