دوای هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی ڕێژیم بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، پێشمه‌رگه‌كانی شار له سه‌قز په‌یامێكیان بڵاو کردەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چەشنەیە:
ئێمه پێشمه‌رگه نەهێنییهكانی شاری سه‌قز هێرشی تێرۆریستیی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ین و هه‌ر لێره‌وه له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدانمان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا دوادڵۆپی خوێنمان درێژه‌ده‌ری ڕێگایانین و سپای داگیركه‌ریش بە باشی بزانێت كه به‌م كارانه‌ی ناتوانێت خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بپچڕێنێت.
ئێمه لێره‌وه ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێكی ڕێبه‌ری و حیزب، هه‌روه‌ها سپای داگیركه‌ریش باش بزانێت كه به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، به‌توندترین شێوه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی نێو شاره‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
بژی ڕاسان
بژی پێشمه‌رگه‌كانی شار
بژی پێشمه‌رگه‌كانی شاخ
بژی قازی
بژی قاسملوو
بژی شه‌ره‌فكه‌ندی